خبر 2021-05-25 18:38 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەرۆکی حکوومەتی هەرێم لەگەڵ شاندێکی مانگی سووری ئیمارات دیداری کرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی مانگی سووری ئیماراتی کرد و لە دیدارەکەدا جەخت کرایە سەر برەوپێدانی پێوەندی و هاوکاریی نێوان دوو لایەن.

کوردپرێس:

ڕۆژی سێشەممە 25 ی ئایاری 2021 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە محەمەد ئەلفەلاحی ئەمینداری گشتیی دەستەی مانگیی سووری ئیماراتی و شاندێکی یاوەری کرد.

لە دیدارەکەدا کە ئەحمەد ئەلزاهری کونسولی گشتیی ئیمارات لە هەولێر ئامادەی بوو، شاندی میوان سڵاو و ڕێزی شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان جێنشینی ئەبوزەبی-یان بە سەرۆکی حکومەت گەیاند و ئاماژەیان بە گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات کرد لە هەموو بوارەکاندا، جەختیشیان کردەوە کە ئیمارات بەردەوام دەبێت لە یارمەتیدانی ئاوارە وپەنابەران لە هەرێمی کوردستان بەتایبەتی لە دابینکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ کەمپەکان .

شاندی ئیماراتی هەروەها خۆشحاڵی خۆیان بە هەبوونی هەماهەنگیی لە گەڵ دەزگای خێرخوازیی بارزانی نیشاندا کە بەردەوامن لە ئەنجامدانی چەندین بەرنامە و پڕۆژەی خێرخوازی هاوبەش.

سەرۆکی حکومەت سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ هاوکارییەکانی دەولەتی ئیمارات و بەتایبەتی مانگی سووری ئیماراتی دەربڕی و خواستی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیشی بۆ برەودانی زیاتر بە پەیوەندییەکان لە گەڵ ئیمارات دووپات کردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.