هاتوچۆی نێوان شارەکانی هەرێم و پارێزگاکانی عێراق ئاسایی دەبنەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری ئاسایی کردنەوەی هاتوچۆی نێوان شارەکانی هەرێم و پارێزگاکانی عێراقی دەرکرد.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، رێبەر ئەحمەد سەرۆکی لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا و وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاسایی بونەوەی هاتوچۆی نێوان شارەکانی هەرێم و پارێزگاکانی عێراقی راگەیاند.
لەنوسراوەکەدا هاتووە، ئەو بڕیارە لەمڕۆوە دەخرێتە بواری جێبەجێ کردنەوە بەرچاوکردنی رێکارە تەندروستییەکان.
لەرۆژانی جەژن، هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆک هاتنی گەشتیارانی شارەکانی ناوەڕاست و خواروی عێراقیان قەدەغەکرد، پارێزگای سلێمانیش رێگەی بەهاتنی گەشتیاران داو زیاتر لە 27 هەزار گەشتیار لەماوەی رۆژانی جەژن رویان لەو شارە کرد.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران