جارێکی تر داعش پەلاماری پێشمه‌رگه و سوپاى عێراقی دا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- له دوو کاتى جیاواز چه‌کدارانى داعش هێرش ده‌که‌نه سه‌ر پێشمه‌رگه له ناحیه‌ى زینانه و سوپاى عێراق له ده‌وروبه‌رى خانه‌قین.
کوردپرێس: ئێواره‌ى دوێنێ چه‌کدارانى داعش هێرشیان کردۆته سه‌ر هێزه‌کانى پێشمه‌رگه له ناحیه‌ى زینانهى سه‌ر به قه‌زاى کفرى و له ئاکامى هێرشه‌که پێشمه‌رگه‌یێک برینداربووه و لیواى 16 وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه دۆخه‌که‌یان کۆنترۆڵ کردووه.
هه‌ر به‌پێى ئه‌و زانیاریانه، چه‌کدارانى داعش هێرشیان کردۆته سه‌ر سوپاى عێراق له ده‌وروبه‌رى خانه‌قین و له ئاکامى هێرشه‌که‌دا دوو سه‌ربازى عێراقى برینداربوون.
به‌هۆى هێرش و په‌لاماره‌کانى داعش له سنورى ناوچه دابڕاوه‌کان حکوومه‌تى هه‌رێم داواى له حکوومه‌تى عێراق کردوه که پێکه‌وه هێزێکى هاوبه‌ش دروست بکه‌ن بۆ پاراستنى ئه‌و ناوچانه بۆئه‌وه‌ى داعش سوود له بۆشایی ئه‌منى نێوانیان وه‌رنه‌گرێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران