باڵیۆزی نوێی ئێران لە سووریا دەستنیشان کرا
بەشی تورکیا- مەهدی سوبحانی وەک باڵوێزی نوێی ئێران لە سووریا دەستنیشان کرا.
کوردپرێس:
ئاژانسی فەرمیی هەواڵی ئێران (ئیرنا) ڕایگەیاند وەزارەتی دەرەوەی ئێران مەهدی سوبحانیی وەک باڵوێزی نوێی ئێران لە سووریا دەستنیشان کرد.
سەرچاوەیێک لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند سوبحانی پێشتر ئەرکی دبڵۆماتکارێکی لە سووریا جێبەچێ دەکرد و لە سەر پێشنیازی محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران وەک باڵوێزی نوێی ئێران لە سووریا دەستنیشان کراوە.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران