خبر 2021-05-08 11:48 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەمریکا باری نائاسایی نیشتیمانیی بۆ عێراق و سووریا درێژ کردەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ماڵپەڕی فەرمیی کۆشکی سپی بڵاوی کردەوە، وڵاتەکەی باری نائاسایی نیشتیمانیی لە عێراق و سووریا درێژ کردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کۆشکی سپی ڕایدەگەیێنێت بەهۆی بوونی چەند هەڕەشەیێکی نائاسایی لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسیەتی دەرەوەی بەغدا و واشنتۆن، جۆ بایدن، سەرۆکی ئێستای ئەمریکا بریاری دا باری لەناوی نیشتیمانی کە تایبەتە بە سەقامگیری عێراق درێژکردەوە و بۆ پاراستنی گەلی سووریا لەدەست لەو وڵاتەشدا باسی لەناوی درێژکردەوە.

لەساڵی ٢٠٠٣ لەماوەی سەرۆکایەتی جۆرج بوشی کوڕدا ئەمریکا بڕیاری ١٣ هەزار و ٣٠٣ی تایبەت بە عێراق بۆ پاراستنی سندووقی پەرەپێدان و بنیادنانەوەی وڵاتە و هەروەها پاراستنی بەرهەمەکانی نەوتی ئەو وڵاتە و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و هەڵگرتنی سزاکان لەسەر عێراق دەرکرابوو.

هاوکات، بریاری و بڕیاری ١٣ هەزار ٣٣٨ی لەساڵی ٢٠٠٤ی تایبەت بە سووریای دەرکرد، کە ریگە بە ئەمریکا دەدات سزا بەسەر کەسایەتی و لایەنە سیاسیەکانی ئەو وڵاتەدا بسەپێنێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.