قەدەغەی هاتوچۆ بۆ ماوەی 10 ڕۆژی دیکە لە کوردستانی سووریا درێژ کرایەوە
بەشی سووریا- ئیدارەی خۆسەری باکوور و خۆرهەڵاتی سووریا ڕایگەیاند قەدەغەی هاتوچۆ بۆ ماوەی 10 ڕۆژی دیکە درێژ کراوەتەوە.
کوردپرێس:
ئیدارەی خۆسەری کوردی لە باکووری سووریا ڕایگەیاند بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ بە هۆی پەرەسەندنی کۆرۆناوە بۆ ماوەی 10 ڕۆژی دیکە درێژ کرایەوە.
بە پێی ڕاپۆرتێکی هاوارنیوز، ئیدارەی خۆسەری کوردی لە باکوور و خۆرهەڵاتی سووریا ڕاگەیێندراوێکی بڵاو کردۆتەوە کە تێیدا درێژکردنەوەی بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆی ڕاگەیاندووە و بە گوێرەی ئەو ڕاگەیێندراوە بڕیارەکە لە کاتژمێر 7ی ئێوارە تا 7ی بەیانی دەگرێتەوە و لەو سەعاتانەدا چوونەدەرەوە لەماڵ قەدەغە دەبێت و هەموو جۆرە ڕێوڕەسمێکی ئاینی و کۆمەڵایەتی وەک نوێژ و میوانی و پرسە قەدەغەیە.
قەدەغەی هاتوچۆ لە کوردستانی سووریا لە ڕۆژی 7ی مانگی پێنجەوە دەست پێدەکات و تا 16ی مانگ بەردەوام دەبێت.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران