خبر 2021-04-19 05:36 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر 35 منداڵە داعش ڕادەستى ڕووسیا دەکاتەوە

بەشی سووریا- بۆ ڕادەست کردنى 35 منداڵى بەجێماوى خێزانە ڕووسەکانى ناو داعش، ئەمڕۆ شاندێکى باڵاى ڕووسیا گەیشتە شارى قامیشلۆ لە کوردستانی سووریا.

کوردپرێس: فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەى بەڕێوەبەرێتى خۆسەرى کوردستانی سووریا 18ى نیسانى 2021 لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد، شاندێکى فەرمیى ڕووسیا بەسەرۆکایەتى ئانا کۆزنتاسۆڤى سەرۆکى کۆمسیۆنى مافەکانى مناڵانى ڕووسیا سەردانى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەى کردووە لە شارى قامیشلۆ.

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، مەبەست لەسەردانى ئەو شاندە ڕووسیە بۆ ڕادەستک ردنى 35 منداڵى خێزانە ڕووسە داعشەکان بووە کە کەوتوونەتە دەستى هێزەکانى کوردستانی سووریا.

سەرچاوە: ناسنیووز

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.