201 حاڵەتی نوێی تووشبوون و 6 حاڵەتی مردن بە کۆرۆنا لە کوردستانی سووریا تۆمار کران
کوردپرێس:
جوان مستەفا، سەرۆکی دەستەی هاوبەشی تەندروستیی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر رایگەیاند، بەهۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆناوە شەش کەسی دیکە گیانیان لەدەست داوە. دوو ژن و پیاوێک لەو تووشبووانەی گیانیان لەدەست داوە دانیشتووی حەسەکە بوون، ژن و پیاوێکیان دانیشتووی قامشلۆ و ئەوی دیکەشیان کە پیاوێک بوو، دانیشتووی عامودا بوو.
جوان مستەفا ئاماژەی بەوە کرد، 201 تووشبووی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆناش لە کوردستانی سووریا و ناوچەکانی دیکەی ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سووریای دیموکرات - هەسەدە تۆمارکراون، کە 118یان پیاو و 83ەکەی دیکەشیان ژنن، کە بەم شێوەیە دابەشبوون:
قامشلۆ 54 کەس
حەسەکە 56 کەس
دێرک 50 کەس
دەربێسیێ 8 کەس
رەققە 33 کەس
سەرۆکی دەستەی هاوبەشی تەندروستیی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر ئاماژەی بەوە کرد، هەر لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا 13 تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.
تاوەکو ئێستا 12 هەزار و 437 تووشبووی کۆرۆنا لە کوردستانی سووریا و ناوچەکانی دیکەی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە تۆمارکراون، لەو ژمارەیەش 428 تووشبوو گیانیان لەدەست داوە.
بۆچوونی بەکارهێنەران