خبر 2021-04-12 06:50 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە لەندەن فێستیڤاڵی فیلمی کوردی بەشێوەی ئۆنلاین بەڕێوەدەچێت

بەشی جیهان- یەکەمین خولی ئۆنلاینی فێشتیڤاڵی فیلمی کوردیی لەندەن بەڕێوەدەچێت و بۆ هەمووان ڕێگەپێدراوە کە لە ڕێگەی یووتیووبەوە فیلمە بەشداربووەکانی بەشی پێشبرکێ ببینن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی ٢٥ی گەلاوێژ (١٥ی ئاب) ١١یەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لەندەن دەستپێدەکات و ماوەی ١٠ ڕۆژ دەخایەنێت. ئەو فێستیڤاڵە لە ٢٠ ساڵ پێش ئێستاوە هەموو دوو ساڵ جارێک بەڕێوەچووە و لە خولی ئەمساڵیدا کە یەکەم خولی ئۆنلاینی ئەم فێستیڤاڵەیە وابڕیارە 100 فیلمی سینەمایی و دۆکیۆمێنتار و کورتەفیلم نمایش بکرێن.

لە دوای نمایشکردنی فیلمەکان، بەشێوەیێکی ئۆنلاین گفتوگۆ لەبارەی فیلمەکان دەکرێت.

فێستیڤاڵی فیلمی کوردی یەکەمین فێستیڤاڵ بۆ فیلمی کوردی کە لە ٢٠٠١ـەوە دەستی پێکردووە و لە لەندەنی پایەختەی بەریتانیا سازدەکرێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.