خبر 2021-04-10 06:52 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
نێچیرڤان بارزانی، گوتارێک لە کۆنفرانسەکە دەخوێنێتەوە:

بەمەبەستی تاوتوێ کردنی پرسی کورد کۆنفرانسێکی ئۆنلایەن لە زانکۆی ییەڵی ئەمریکا بەڕێوەدەچێت

بەشی جیهان- پەیمانگای جەکسۆن سەر بە زانکۆی ییەڵی ئەمریکا بۆ گفتوگۆ کردن لەسەر داهاتووی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە ئامادەبوونی بەرپرسانی کورد لە عێراق و سووریا کۆنفرانسێکی ئۆنلایەن بەڕێوە دەبات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، زانکۆی ییەڵی ئەمریکا کۆنفرانسێک رێکدەخەن و ژمارەیەک کەسایەتیی ئەمریکا، کوردستانی سووریا و هەرێمی کوردستانی عێراق کۆ دەکەنەوە، ئەوەش بۆ گفتوگۆ کردن لەسەر داهاتووی کورد.

کۆنفرانسەکە لە ڕۆژانی سێشەممە لە 13ی ئەیپرێڵ تاکوو 4ی مەی بەشێوەی ئۆنلایەن بەڕێوەدەچێت.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گوتارێک لە کۆنفرانسەکە دەخوێنێتەوە کە لە رێگەی ڤێرچواڵ و ئینتەرنێتەوە دەبێت.

بێرنارد هێنری لێڤی، گەورە فەیلەسووفی فەرەنسی و سەرۆکی رێکخراوی دادپەروەریی بۆ کورد لە ئەمریکا دەڵێت بەشداربووان بریتی دەبن لە زاناکان، ستراتیجیست و کەسانی جیۆپۆلەتیکی، بەرپرسانی سەربازیی پێشووی ئەمریکا، سەرکردەکانی را و بۆچوونی ئەمریکا.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.