خبر 2021-04-02 09:41 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بە مەبەستی پاکردنەوەی کامپی هۆڵ لە ئەندامانی داعش، هێزە کوردەکانی سووریا بەرداوامن لە ئۆپەراسیۆنەکانیان

بەشی سووریا- ئۆپەراسیۆنی ئاسایشی مرۆیی لە کامپی هۆڵ لە دژی تیرۆرستانی داعش دەستیپێکردووە، بۆ ڕۆژی شەشەم بەردەوامە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و هێزەکانی سووریای دیموکرات بە مەبەستی پاککردنەوەی کامپی هۆڵ لە تیرۆرستانی داعش لە ڕۆژی ٢٨ی مانگی ڕابردوووە ئۆپەراسیۆنی "ئاسایشی مرۆیی"یان لە کامپی هۆڵ دەستپێکرد و ئەمڕۆ لە شەشەم ڕۆژدا بەردەوامە.

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاوی کردەوە، کە لە پێنج ڕۆژی ڕابردوودا، زیاتر لە ٧٠ ئەندامی داعش دەستگیرکراون، کە گەورە تیرۆرستێک و ئەمیریان لەناودایە، هەروەها تا ئێستا بڕێکی زۆر مۆبایل، لاپتۆپ، گولـلە و جلوبەرگ و کەرەستەی سەربازیی و تەقەمەنیی دەستیان بەسەردا گیراوە.

یەکینەکانی دژە تیرۆر شەوی ڕابردوو لە هەڵمەتێکدا لە چوارچێوەی هەمان ئۆپەراسیۆندا، هەشت چەتەی داعشیان دەستگیرکرد، کە لەناویاندا گەورە تیرۆرستی دووەمی داعش بە ناوی (قوسەی نایف- ئەبو گەرار) هەیە.

سەرچاوە: خەڵک

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.