خبر 2021-03-14 07:55 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
لیژنەى پاراستنى ڕۆژنامەنووسانى نێودەوڵەتى:

بەڵگەیێکی سەلمێنەر بۆ سزادانی ڕۆژنامەنووسانی هەرێمی کوردستان نەخراوەتە ڕوو

بەشی جیهان- لیژنەى پاراستنى ڕۆژنامەنووسانى نێودەوڵەتى بڵاوی کردەوە، ده‌ستگیركراوانی بادینان لە هەرێمى کوردستان بە بەڵگەى بێ بنەما و کاتیى سزا دراون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لیژنەى پاراستنى ڕۆژنامەنووسانى نێودەوڵەتى کە بارەگاکەى لە شارى نیویۆرکى ئەمریکایە لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاوی کردووەتەوە، دەرکردنى بڕیارى زیندانى بۆ ڕۆژنامەنووسانى بادینان لەسەر بەڵگەى بێ بنەما بووە، نوێنەرى کۆمەڵەکانى مافى مرۆڤ و ڕۆژنامەنووسان و پەرلەمانتارێکیش لە دانیشتنەکەى دادگادا ئامادەبوون و هەموویان جەختیان لەوە کردوەتەوە کە داواکارانى گشتى شکستیان هێناوە لە پێشکەش کردنى بەڵگەى بڕواپێکەر لە سکاڵاکەیاندا، بەهۆى ئەوەشەوە گومان لە دادپەروەریى دانیشتنەکە کرا.

ڕاپۆرتەکە ناوى دووان لە سزادراوەکانى هێناوە کە "شێروان شێروانى" و "گۆهدار زێبارى"ن کە سزای زیندانیان بەسەردا سەپاوە کە تۆمەتبار کراون بە سیخوڕی کردن بۆ ئەمریکا و زیاتر هاتووە کە ئەو کەسانە دەیانویست زانیاریی مەحرەمانە لەبارەی هەرێمی کوردستانەوە بۆ تێکدانی ئاسایشی ئەو ناوچەیە کۆ بکەنەوە.

داواکاری گشتیى دۆسیەکە؛ شێروان شێروانى و گۆهدار زێبارى بەوە تۆمەتبار کردووە کە چەند کۆبوونەوەیان لەگەڵ دیپلۆماتە ئەمریکییەکان بووە بەمەبەستی گواستنەوەی زانیاریی لەبارەی ڕێکخراوێکی هەواڵگری، بەڵام کونسۆڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر لەمبارەوە هیچ وەڵامێکی نەداوەتەوە.

بەڵام لیژنەی پاراستنى ڕۆژنامەنووسانى نێودەوڵەتى جەخت دەکاتەوە کە داواکارانى گشتى شکستیان هێناوە لە پێشکەش کردنى بەڵگەى بڕواپێکەر لە سکاڵاکەیاندا، بەهۆى ئەوەشەوە گومان لە دادپەروەریى دانیشتنەکە کرا.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.