خبر 2021-03-11 09:59 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کشانەوەی ئەمریکا لە سووریا کارەساتێکی تر بۆ کوردەکان دەخولقێنێت

بەشی جیهان- دارین خەلیفە لە لێدوانێکدا دەڵێت ئەگەر ئەمریکییەکان لە سووریا بکشێنەوە بە هۆی دوژمنایەتیی نێوان ئەنقەرە و کوردەکان، کارەساتێکی تر بۆ کوردەکانی سووریا دروست دەبێت.

کوردپرێس:

دارین خەلیفە توێژەری دەستەی نێودەوڵەتیی قەیران هۆشداریی ئەوەی داوە کە بە شێوەی نافەرمی هێزە کوردییەکانی سووریا و دەوڵەتی تورکیا لە شەڕدان و ئەگەر هێزە ئەمریکییەکان لە ناوچەی ژێردەسەڵاتی کوردی سووریا بکشێنەوە کارەساتێکی تر بۆ کورد دروست دەبێت.

ناوبراو بە گۆڤاری کریستییەن ساینس مانیتۆری وتووە: هەر بەو بۆنەیەوە کشانەوە لە سووریا بۆ ئەمریکییەکان بۆتە کێشەیێکی گەورە.

دارین خەلیفە زیادیشی کردووە: بەو حاڵەشەوە دۆخی ئێستای کوردەکان باشترە لە وەزعی دەوڵەتی ناوەندیی سووریا چوونکە بە وتەی ناوبراو کوردەکان زیاتر سەرچاوەی ئاو و نەوتیان بە یارمەتیی ئەمریکا خستۆتە دەستی خۆیان.

عەبدولڕەحمان میسری توێژەری سووری لە ئەنجومەنی ئەتلەنتیکیش دۆخی وردەکان لە دەوڵەتی ناوەندیی سووریا باشتر دەزانێت و هۆکارەکەش بەوە دەزانێت کە ڕووسەکانیش هەستیان بە پێگەی کورد کردووە و سەرقاڵن بە پێکهێنانی هێزێکی کوردی لە باکووری خۆرهەڵاتی سووریا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.