مەزڵووم کۆبانی سەردانی ئەمریکا دەکات
بەشی سووریا- فهرماندهى گشتیى هێزهكانى سووریاى دیموكرات (ههسهده) سەردانی ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا دەکات.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نیکۆڵاس ھێراس بەڕێوەبەری پەیوەندییە حکوومییەکانی پەیمانگەی توێژینەوەی جەنگ له ئهمریكا له تویتێكدا ئاشكرای كردوه، جەنەراڵ مەزڵووم عەبدی سەردانی واشنتۆن دەکات.
نیكۆڵاس ئهوهشى باس كردووه، "لهو سهردانهیدا بۆ ئهمریكا، عهبدى لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و ژمارەیێک ئەندامی کۆنگرێس کۆ دەبێتەوە".
لەمبارەوە مەزڵووم کۆبانی بە دەنگی ئەمریکای وتووە: ئێمە خەریکی گفتوگۆین لەگەڵ ئیدارەی نوێی ئەمریکادا. هیوادارین لە ڕۆژانی داهاتوودا پێوەندییەکانمان تۆکمە بکەینەوە و گفتوگۆکان لە ئاستێکی باڵادا دەست پێبکرێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران