خبر 2021-02-25 15:16 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەندامانی تیمێکی کوردەکانی عێراق لە ئیتاڵیا بە تۆمەتی گواستنەوەی نایاساییی پەنابەران دەستبەسەر کران

بەشی جیهان- پۆلیسی ئیتاڵیا تیمێکی 10 کەسیی دەستبەسەر کردووە کە زۆرینەیان هاووڵاتیی عێراقین و بە تۆمەتی گواستنەوەی نایاساییی پەنابەرانی کوردی سووریا بۆ ئەورووپا دەستبەسەر کراون.

کوردپرێس:

مایگرانت ئینفۆ لە هەواڵێکدا ڕایگەیاند پۆلیسی ئیتاڵیا ڕۆژی سێشەمەی ڕابردوو دە هاووڵاتیی بیانیی دەستبەسەر کردووە کە زۆربەیان کوردی عێراقن و تۆمەتەکەیان ئەوەیە کە دەستەی نایاسایییان پێکهێناوە و هاووڵاتییانی وڵاتانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستیان بۆ ئەورووپا گواستۆتەوە.

دەستبەسەرکراوەکان تۆمەتی ئەوەیان لێدراوە کە بەڵگەی ساختەیان دروست کردووە و پارەیان لە هاووڵاتییانی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەرگرتووە کە زۆربەی ئەو هاووڵاتییانە کوردی سووریا بوون و بە نایاسایی لە گوازراونەتەوە بۆ زۆنی ئەورووپا.

تۆمەتبارەکان بە دروست کردنی بەڵگەی ساختە بڕی 2500 یۆرۆیان لە هاووڵاتییان وەرگرتووە و کاتێک ئەو کەسانەیان گەیاندۆتە یۆنان بەرەو ئیتاڵیایان بردوون بۆ ئەوەی لە دەرفەتێکی گونجاودا بیانگەیێننە وڵاتانی ئەورووپی.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.