خبر 2021-02-22 05:15 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
فەرماندەیێکی هێزەکانی پێشمەرگە:

7 هەزار چەکداری داعش لە عێراقدا ماوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فەرماندەی میحوەری مەخموور-گوێڕی هێزەکانی پێشمەرگە رایگەیاند، زیاتر لە حەوت هەزار چەکداری سەر بە گرووپی چەکداری داعش لە عێراقدان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سیروان بارزانی فەرماندەی میحوەری مەخموور-گوێڕی هێزەکانی پێشمەرگە لە گفتوگۆیێکیدا لەگەڵ گۆڤاری تایمزی بەریتانی باسی لەوەکردووە، کە گرووپی چەکداری داعش هێشتاش مەترسییێکی جیددیە بۆسەر عێراق و تەواوی جیهان.

سیروان بارزانی باسی لەوەش کردووە، لەدوای تێکشکانی هێزەکانیان، لە ئێستادا و بە سوودوەرگرتن لە بارودۆخی تەندروستی و سەرلەنوێ سەرهەڵدانەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق، گرووپی چەکداری داعش سەرقاڵی رێکخستنەوەی ریزەکانیانن بەشێوەیێکی خێرا.

بەگوێرەی ئامارەکانی دەزگای ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆری سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکانیش، ژمارەی چەکدارانی داعش بە ١٠ هەزار چەکدار خەمڵێندراوە، لەکاتێکدا بەرپرسانی باڵای سەربازیی ئەمرکا، ژمارەی چەکدارانی ئەو گرووپە چەکدارییە بە ١٤ تا ١٦ هەزار چەکدار لە عێراق و سووریا دەخەمڵێنن.

سەرچاوە: NRT

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.