خبر 2021-02-06 11:23 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پرۆژەی ناساندنی جێنۆسایدی ئێزدیان بە فەرمی لە پەرلەمانی بەلجیکا دەستیپێکرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بە دەستپێشخەریی پەرلەمانتاری دۆستی کورد پرۆژەی بە فەرمی ناساندنی جێنۆسایدی ئێزدیەکان لە پەرلەمانی بەلجیکا دەستی پێکرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دلاوەر خالد ئاژگەیی نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەورووپا رایگه‌یاند: بە دەستپێشخەریی پەرلەمانتاری دۆستی کوردستان دکتۆر جۆرج دالامان لە پارتی CDHی بەلجیکی و بە پاڵپشتی پارتی NVAی پرۆژەی بە فەرمی ناساندنی جێنۆسایدی خۆشک و برایانی ئێزدی لە پەرلەمانی بەلجیکا دەستی پێکرد.

ناوبراو ڕاشیگەیاند: بڕیارە ئەم پرسە لە لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی بەلجیکا تاوتۆ بکرێت و دواتر لە دانیشتنێکی فەرمی پەرلەمان بخرێتە دەنگدان.

نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەورووپا لە پەیوەندی لە گەڵ جۆرج دالامان سوپاسی هەوڵەکانی کرد و پشتگیری و هاوکاری حکوومەتی هەرێمی بە مەبەستی سەرخستنی پرۆژەکە راگەیاند.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.