تەقینەوەیێک لە عەفرین ڕوویدا
بەشی سووریا- تەقینەوەیێک لە شارۆچکەی عەفرینی کوردستانی سووریا روویدا.
کوردپرێس: تەلەفیزیۆنی ڕووداو بڵاوی کردەوە بەپێی چەند سەرچاوەیێکی خۆجێیی لە عەفرین، تەقینەوەکە لە ناوچەی پیشەسازی بووە و لە ئەنجامی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو بووە.
ڤیدیۆیێکی دوای تەقینەوەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کراوەتەوە و تێیدا دەردەکەوێت کە ئەمبوڵانسەکانی تەندروستی لە شوێنی تەقینەوەکە بریندارانیان هەڵگرتووە.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکانیش سێ کەس کوژراون و چوار کەسیش برینداربوون.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران