خبر 2021-01-28 07:52 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

فەرماندەییی ئۆپەراسیۆنەکان: کۆنتڕۆڵی 450 کیلۆمەتر سنووری هاوبەشمان لەگەڵ سووریا کردووە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فەرماندەییی گشتیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان رایدەگەیەنێت؛ هێزە عێراقییەکان توانیویانە بە درێژاییی 450 کیلۆمەتر، سنووری هاوبەشی نێوان عێراق و سووریا بپارێزن.

کوردپرێس:

لیوا تەحسین خەفافجی، وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان رایگەیاند؛ هێزەکانیان توانیویانە لەرێگەی دانانی تاوەری چاودێر و تەلەبەندکردنەوە، 450 کیلۆمەتر لە سنوری هاوبەشی نێوان عێراق و سوریا بپارێزن و 610 کیلۆمەتری دیکەش لەلایەن هێزەکانی حەشدی شەعبییەوە کۆنتڕۆڵ کراوە، بۆ رێگەگرتن لە دزەکردنی تیرۆریستان.

ئاماژەی بەوەش کرد، هێزە ئەمنییەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی توانیویانە رێگری بکەن لە دزەکردنی تیرۆریستان لە رێگەی باکوری رۆژهەڵاتی سووریا، ئەوەش بە دانانی تاوەری چاودێری و کامێرای دیاریکردنی جوڵە و فڕۆکەی چاودێری.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.