خبر 2021-01-25 08:58 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پاڵاوگەیێكی نەوت لە هەولێر 25 هەزار بەرمیل نەوتی سووریا دەپاڵێوێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێكی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، پاڵاوگەیێک بەناوی لاناس لە ھەولێر ٢٥ ھەزار بەرمیل نەوت دەپاڵێوێت كەنەوتی سووریایە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلی حەمەساڵح، لە هەژماری خۆی نووسیویەتی، بەپێی بەدواداچوون، حکوومەتی عێراقی و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھیچ بڕە نەوتێک نادەن بەم پاڵاوگە بۆ پاڵاوتن.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش كردووە، بەپێی بەدواداچوونەکان بڕێکی زۆری ئەم نەوتە لە سووریاوە دێت.

ئەوپەرلەمانتارە دەشپرسێت ئایا ھیچ بڕە پارەیێک دەدرێت بە گومرگ؟ هیچ بڕێک دیار نیە ھیچ ڕێگا پێدانی ھەیە؟ هەروەها دەشڵێت، چاوەڕێی وەڵامی فەرمیی حکوومەتین.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.