خبر 2021-01-20 06:44 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دایكى مه‌زڵووم كۆبانى كۆچى دوایی كرد

بەشی سووریا- دایكى مه‌زڵووم كۆبانى، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات له‌ ته‌مه‌نى 83 ساڵیدا كۆچى دوایی كرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دارا عەبدی برای مەزڵووم کۆبانی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لەپەڕەی فەرمیی خۆی لە فەیسبووک بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ خه‌زنه‌ حاجى حسێن-ی دایکی کۆچی دوایی کردووە.

هەرچەندە هۆکاری کۆچی دوایی دایکی مەزڵووم کۆبانی روون نەکراوەتەوە، بەڵام بەگوێرەی سەرچاوەیێکی ناو خێزانەکەی کە قسەی بۆ میدیاکانی کوردستانی سووریا کردووە هۆکاری گیان لەدەست دانی خه‌زنه‌ حاجى حسێن جەڵتەی دڵ بووە.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەش کردووە، مەراسیمی بەخاکسپاردنی دایکی مەزڵووم کۆبانی لە گوندی هێلینس-ی سەر بەشاری کۆبانی بەڕێوە دەچێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.