لە پەیامێکدا بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی زایینییەوە:
فەرماندەی هەسەدە باس لە پلانەکانی ساڵی داهاتووی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر دەکات
بەشی سووریا- فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی سووریای دیموکرات (هه‌سه‌ده) په‌یامێکی به‌بۆنه‌ی ساڵی نوێی زاینی بڵاو کرده‌وه و رایگه‌یاند دابین کردنی ئاشتی و ئارامی، به‌هێزکردنی دامه‌زراوه ئیداری و ئابووریه‌کان و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن کاری له‌پێشینه‌یان ده‌بێت له‌ساڵی 2021دا.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مه‌زڵووم کۆبانی له تویتێکدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نووسیویه‌تی، "ساڵێک له ئاڵنگاری و قه‌یرانه‌کانی به‌رده‌م جیهان، له ساڵی نوێ‌دا هیوای ته‌ندروستیێکی باش و سه‌قامگیری و ئارامی و ئاشتی بۆ هه‌موولایێک ده‌خوازم".
فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات راشیگه‌یاندووە دابین کردنی ئاشتی و ئارامی، به‌هێزکردنی دامه‌زراوه ئیداری و ئابوورییه‌کان و ئه‌نجام دانی هه‌ڵبژاردن له‌ساڵی نوێ‌دا کاری له‌پێشینه‌ی ئێمه ده‌بێت.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد، "ساڵی نوێ هه‌زارجار له گه‌ل و خه‌ڵکه‌که‌مان و خانه‌واده‌ی شه‌هیدان پیرۆزبێت".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران