خبر 2020-11-24 07:07 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وڵاتی چین لە هەرێمی کوردستان کارخانەی چیمەنتۆ دەکاتەوە

بەشی جیهان- کۆمپانیایێکی چینی ڕایگەیاندووە کە بۆتە براوەی گرێبەستی کارخانەیێکی چیمەنتۆ کە بەهای کارخانەکە دەگاتە 200 ملوێن دۆلار و لە هەرێمی کوردستانە.

کوردپرێس:

کۆمپانیای "سی ئێم سی ئی"ی چینی لە بەیاننامەیێکدا ڕایگەیاند بۆتە براوەی گرێبەستی کردنەوەی کارخانەیێکی چیمەنتۆ لە هەرێمی کوردستان.

بەگوێرەی ڕاگەیێندراوی کۆمپانیا چینییەکە بڕیارەی ئەو کارخانە چیمەنتۆیە و دامەزراوەکانی ئەو کارخانەیە لە ناوچەی هەریری هەرێمی کوردستان بکرێتەوە و تێچووی پڕۆەکەش بە بڕی 210 ملوێن دۆلار خەمڵاندنی بۆ کراوە.

کۆمپانیا چینییەکە بڕیارە پڕۆژەی کردنەوەی کارخانە چیمەنتۆکەی هەریر بە ماوەی 30 مانگ تەواو بکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.