مەزڵووم کۆبانی لەگەڵ جێگری نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا کۆ بووەوە
بەشی سووریا- فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات لەگەڵ جێگری نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا کۆبووەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەزڵووم کۆبانی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە لەگەڵ دەیڤید براونستەین، جێگری نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا کۆبووەوە و پێکەوە لەبارەی پرسەکانی پەیوەندیدار بە کوردستانی سووریا و سووریا قسەیان کرد.
مەزڵووم کۆبانی لە تویتێکدا لەبارەی کۆبوونەوەکە رایگەیاندووە: "ئێمە خاوەن تێڕوانینێکی هاوبەشین بۆ داهاتوو کە تێیدا هەموو سوورییەکان لە ئاشتی و ئازادییدا بن".
فەرماندەی گشتیی هەسەدە ئاماژە بەوە دەکات، چاویان لەوەیە لەگەڵ "هەموو برا سووریەکانمان کاربکەین بۆ سەرکەوتن بەسەر ئاستەنگە هاوبەشەکان و دەستکەوتنی ئەو ئامانجە".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
#سووریا
#مەزڵووم کۆبانی
#کوردستانی سووریا
#هەسەدە
#هێزەکانی سووریای دیموکرات
#یەمەریکا
#دەیڤید براونستەین
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران