شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر 2022-01-05 15:51 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەرۆكی هه‌رێمی کوردستان و سەرۆكی حەشدی شەعبی دوایین پێشهاتەکانی عێراقیان تاوتوێ کرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فالح فەیاز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کۆ بوونەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ چوارشەممە 5ـی كانوونی دووه‌می 2022، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان پێشوازیی لە فالح ئه‌لفەیاز سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی كرد.

لە دیدارێکدا دوایین پێشهاته‌کانی پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق، گفتوگۆ و هه‌وڵی لایه‌نه‌کان بۆ ئه‌نجامدانی یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان تاوتوێ کران و بیروڕایان ده‌رباره‌ی پێكهێنانی حكوومەتی داهاتووی فیدراڵیی عێراق گۆڕییه‌وه‌.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە