خبر
2021-12-23 22:23
کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک
★
—
(0)
لە دەروازەی پەروێزخان پێدانی ڤیزا به هاوڵاتیانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ڕاده‌گرێت
بەشی کرماشان- كۆمه‌ڵگه‌ی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان رایگه‌یاند، كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته، پێدانی ڤیزای گه‌شتیاری و زیاره‌تی به هاوڵاتیانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ڕاده‌گرێت.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان، له ئاگانامهیهكدا سه‌ركونسوڵگه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی، " ئاگاداری ته‌واوی خوازیارانی وه‌رگرتنی ڤیزای ئێران ده‌كاته‌وه، له‌سه‌ر ڕێنمایی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران، به‌مه‌به‌ستی ڕێگری كردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی جۆری نوێی كۆرۆنا (ئۆمیكرۆن)، پێدانی ڤیزای گه‌شتیاری و زیاره‌تی له ڕۆژی شه‌ممه 25ی (كانونی یه‌كه‌م/12)ی 2021وه بۆ ماوه‌ی دو هه‌فته ڕاده‌گیرێت".
بۆچوونی بەکارهێنەران