30ی ئه‌یلول واده‌ی کشانه‌وه‌ی هاوپه‌یمانان و ده‌ستپێکردنی سنووردارکردنی چه‌که
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، قاسم ئه‌عره‌جی له لێدوانێکدا رایگه‌یاند، شه‌ڕی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ داعش له ڕووی سه‌ربازییه‌وه کۆتایی هاتووه و بڕیاری شه‌ڕ و ئاشتی به ته‌واوی له ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی عێراقدایه، سنووردارکردنی چه‌کیش به شێوه‌یه‌کی هێمن و له ڕێگه‌ی دانوستان و متمانه‌پێدانه‌وه جێبه‌جێده‌کرێت، نه‌ک له ڕێگه‌ی هاندانی سه‌ربازی، چونکه پێکدادان له‌گه‌ڵ گروپه چه‌کداره‌کان "هێڵی سووره" و ئه‌وان نه‌یاری ده‌وڵه‌ت نین به‌ڵکوو به‌شێکن له سیسته‌می به‌رگریی وڵات. له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا، حکومه‌ت میکانیزمێکی خشته‌به‌ندکراوی بۆ ڕاده‌ستکردنی چه‌ک و پاراستنی مافی چه‌کداران دیاریکردوه که هیچ قه‌یرانێکی سیاسی دروست ناکات.
ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، پێشنیازێکیان پێشکه‌ش به تاران و ڕیاز کردوه به مه‌به‌ستی پێکهێنانی "ئه‌نجومه‌نێکی هاوئاهه‌نگیی ئه‌منیی هاوبه‌ش" بۆ نه‌هێشتنی ته‌نگژه‌ی بێمتمانه‌یی له نێوانیاندا.
سه‌باره‌ت به کابینه‌که‌ی عه‌لی زه‌یدی و ئاماده‌کاری بۆ دروستکردنی لیست به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆک وه‌زیران، قاسم ئه‌عره‌جی له لێدوانه‌که‌یدا ده‌ڵێت، "عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆک وه‌زیران خۆی بۆ خولی دوه‌می سه‌رۆکایه‌تیی حکوومه‌ت کاندید ناکاته‌وه و پیاوی قۆناغی ئێستایه".
به‌پێی یاسای ژماره (40)ی ساڵی 2016، ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی دامه‌زراوه‌یه‌کی سه‌ربازیی فه‌رمیی ده‌وڵه‌ته و له‌ژێر فه‌رمانی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌کداره‌کاندایه، به‌ڵام هه‌ژمونی هه‌ندێک له لایه‌ن و پارته سیاسییه‌کان به‌سه‌ر به‌شێک له گرووپه‌کان هه‌میشه جێگه‌ی مشت‌ومڕ بووه و حکوومه‌ت ده‌یه‌وێت به فه‌رمی پرۆسەی سنووردرکردنی چەک لەدەستی دەوڵەت دەستپێبکات و بەشێک لەو گرووپانەش هەڵبوەشێنێتەوە.
بۆچوونی بەکارهێنەران