شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر 2026-08-25 08:10 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پێویستە ئەمریکا شێوازی مامەڵەکردنی لەگەڵ تاران بە ئاراستەی دیپلۆماسی و ئاشتی بگۆڕێت

مەسعوود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران لە دیداریدا لەگەڵ فەرماندەی سوپای پاکستان ڕایگەیاند پێویستە ئەمریکا پابەندی بەڵێنە نێودەوڵەتییەکانی بێت و شێوازی مامەڵەکردنی لەگەڵ تاران بە ئاراستەی دیپلۆماسی و ئاشتی بگۆڕێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران، مەسعوود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێرانە لە کۆبوونەوەی لەگەڵ عاسم مونیر فەرماندەی سوپای پاکستان ڕایگەیاند: "ئێمە ئامادەی هەر جۆرە هاوکارییەکی ئابووری، سیاسی و ئەمنیین لەگەڵ وڵاتانی ئیسلامی و وڵاتانی دراوسێ". ئ 

پزیشکیان ئاماژەی بەوەشکرد، "دەبێت ئەمریکا لە جیاتی سەپاندنی ڕا و زۆرەملێ، زمان و شێوازی مامەڵەکردنی لەگەڵمان ڕاست بکاتەوە"، و جەختیشی لە "پێویستی پابەندبوونی واشنتن بە بەڵێنەکانی لەسەر بنەمای یاسا نێودەوڵەتییەکان" کردەوە. هەروەها هیوای خواست کە هاوکاری هاوبەش ببێتە هۆی بەدیهێنانی ئامانجەکانی ڕێککەوتنی ئیسلام ئاباد.

لایخۆیەوە فەرماندەی سوپای پاکستان جەختی لە پێویستی لێکۆڵینەوەی ورد لە پرۆسەی دیپلۆماسی کردوەتەوە بۆ بەدیهێنانی ئامانجە هاوبەشەکان و گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی گشتگیر. وتیشی، "کۆتاییهێنان بە قەیرانەکە دەبێتە سەرەتایەکی نوێ لە ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان و بەدیهێنانی ئاسایشی بەکۆمەڵ".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە