خبر 2024-03-01 12:06 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
ئەندامێکی ENKS:

لە کۆبانێ هێرش کرایە سەر بارەگایەکی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا

بەشی سووریا- ئەندامێکی دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنەکەسە دەڵێت، لەکاتێکدا سەرقاڵی رێوڕەسمێک بوون لە بارەگایەکی پەدەکەسە، گەنجانی شۆڕشگێڕ هێرشیان کردووەتە سەر، نووسینگەکەیان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تەلەفزیۆنی ڕووداو بڵاوی کردەوە ڕووداوەکە ئەمڕۆ هەینی، ۰۱-۰۳-۲۰۲۴، کاژێر ۱۰:۰۰ـی بەیانی لە شاری کۆبانێ پێش دەستپێکردنی رێوڕەسمەکە، لە بارەگای پارتی دیموکراتی کوردستان، سووریا- پەدەکەسە ڕوویداوە.

سلێمان ئۆسۆ، ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا لەمبارەوە بە تۆڕی میدیایی ڕووداوی ڕاگەیاندووە: "هێرشەکە لەلایەن جوانێن شۆڕشگێڕەوە کراوە، ئاگر لە بارەگاکەمان بەردراوە".

بەگوتەی سلێمان ئۆسۆ، بەهۆی هێرشەکەوە برینداریان هەیە و زیان بە ژمارەیەک ئۆتۆمبێلیشیان گەیێندراوە.

تاوەکو ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، جوانێن شۆڕگێڕ لە رۆژئاوای کوردستان و میدیاکانی نزیک لە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر هیچ روونکردنەوە و زانیارییەکان بڵاونەکردووەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.