ئهمریکا نیگەرانە لە دەستگیر کردنی چالاکوانان لە هەرێمی کوردستان
بەشی جیهان- کونسوڵخانهی ئهمریکا له ههولێر رایگهیاند، نیگەرانین لە بیستنی هەواڵی پێشێلکاریەکانی ئەم دواییەی سەر ئازادیی ڕاگەیاندن.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کونسوڵخانهی ئهمریکا له ههولێر له پهیامێکدا بڵاویکردهوه: "نیگەرانین بە بیستنی هەواڵی پێشێلکاریەکانی ئەم دواییەی سەر ئازادیی ڕاگەیاندن، لەوانە دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووس و چالاکوان لە شاری دهۆک لە هەفتەی ڕابردوودا و هەروەها ڕێگریکردن لە ڕووماڵی کەناڵەکانی ڕاگەیاندن لە کاتی سەردانەکەی ئەم دواییەی سەرۆک وەزیران بۆ هەڵەبجە، کەوا دەردەکەوێت بە پاڵنەری سیاسی کرابێت".
ئاماژهی بهوهشکردووه، کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا پشتیوانی لە جێبەجێکردنی تەواوەتی هەردوو یاسای کاری ڕۆژنامەنووسی و یاسای بەدەستهێانی زانیاری لە هەرێمی کوردستان و هەروەها لە توانای ئازادانە و سنووردارنەکراوی ڕۆژنامەنووسان بۆ ئەنجامدانی کارەکانیان دەکات.
بۆچوونی بەکارهێنەران