خبر 2026-06-24 09:09 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
ئەنجومەنی سووریای دیموکرات؛

بەهۆی بنکۆڵبوونی سیاسی و نەبوونی چاکساز، سووریا لە بەردەم داڕماندایە

ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات هۆشداری لە داڕمانی خێرای سووریا دەدات و هۆکارەکەی بۆ بنکۆڵبوونی سیاسی و نەبوونی چاکسازی دەگەڕێنێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەنجومەنی سووریای دیموکرات نەخشەڕێگایەک بۆ ڕزگارکردنی سووریا پێشنیار دەکات و پێی وایە هیچ هەنگاوێکی ئابووری سەرکەوتوو نابێت بێ بوونی چاکسازیی سیاسی و مسۆگەرکردنی سەروەریی یاسا.

 هەروەها مەسەدە پشتیوانیی تەواوی خۆی بۆ خۆپیشاندانە ئاشتییانەکانی هاووڵاتییان بۆ باشترکردنی بژێوی و چارەسەری قەیرانەکان رادەگەیەنێت.

مەسەدە پەیڕەوکردنی سیاسەتێکی ئابووریی دادپەروەرانە و پاراستنی کۆمەڵایەتی بۆ چینە هەژارەکان بە پێویست دەزانێت.

 ئەنجومەنی سووریای دیموکرات وەک نەخشەڕێگایەک، داوای چاکسازیی گشتگیر، بنبڕکردنی گەندەڵی و بونیادنانەوەی دەوڵەت لەسەر بنەمای هاووڵاتیبوون دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.