خبر 2025-09-29 04:50 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کاروانێکی نوێی هاوپەیمانان گەیشتە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا

ڕوانگەی سووری ئاشکرای دەکات لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هێزێکی سەربازی زۆری ڕەوانەی ناوچەکانی کوردستانی سووریا کردوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند " کاروانێکی سەربازیی ئەمریکا لە دەروازەی سنووری ئەلوەلیدەوە چوونەتە ناو بنکەی قەسر لە ناو حەسەکە".

بەپێی زانیارییەکان، کاروانە سەربازییەکە لە ٣٥ بارهەڵگر پێکهات بوو کە سەرجەمیان چەک و هاوکاری لۆجستی تێدا بووە.

ڕوانگەی سووری دەشڵێت: ''دوێنێ ٢٧ی مانگ، هێزەکانی هاوپەیمانی بڕێکی زۆری هاوکاری سەربازیان لە ڕێگەی فڕۆکەی سەربازیەوە پێگەیشتەوە لە رمێلان لە باشووری حەسەکە، هاوکارییەکان لە کەلوپەلی سەربازی قورس و چەک و کۆمەڵێک سەربازی ئەمریکی پێکهات بوون".

ئەم جموجۆڵانە لەچوارچێوەی ئەو هاوکاریە بەردەوامانەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ پاڵپشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) دڵنیابوون لە بەردەوامیی ئەرکەکەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پاشماوەکانی داعش و ئاسایشی ئەو ناوچانەی کە بنکەکانی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریادا جێگیرکراون.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.