خبر 2025-08-28 11:56 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
ساڵح موسلیم:

لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا مۆدێلێكی دیموكراسی ناوازەمان بۆ پێكەوە ژیان دروست كردوە

ساڵح موسلیم کە ئەندامی کۆنسەی هاوسەرۆکایەتیی پارتی یەکێتیی دیموکراسی ڕایدەگەیێنێت: ''لە باكوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا مۆدێلێكی دیموكراسی ناوازەیان بۆ پێكەوە ژیان دروستكردوە. ڕووبەڕووی گرووپی جیهادی بوونەتەوە و ئەزموونەكەیان تایبەتە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا".

ساڵح موسلیم، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە كۆنفرانسی هاوپەیمانی سۆشیال دیموكراتی وڵاتانی عەرەبی لە سلێمانی ڕایگەیاند: "لە رۆژئاوای كوردستان ئەزموونێكی ناوازەیان هەیە. توانیویانە بەگری لە پرۆژەكەیان بكەن، بۆ ئەوەش سوودیان لە فەلسەفەی عەبدوڵا ئۆجەلان وەرگرتووە. 

ناوبراو ئاماژەی بەوش کرد: لەگەڵ هەموو ئەو گەمارۆ و هێرشانەی كراوەتە سەر ژێرخانی ناوچەكانیان لەلایەن توركیاوە، بەڵام بە یەكێتی و یەكگرتوییان خۆڕاگرن. دەیانەوێت هاوبەشی ڕاستەقینەبن لە ڕەنگرێژكردنی ئایندەی سووریا.

ساڵح موسلیم ئەوەشی خستەڕوو، ئەو نا ناوەندییەی كە داوای دەكەن، دەكرێت پرۆژەی ئاشتی بێت بۆ سووریا و ناوچەكەش. هەروەها ئەوانیش هەموو شێوازەكانی ئەو كۆمەڵكوژیانەیان بینیوە كە ڕووبەڕووی فەلەستینیەكان بوەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.