خبر 2025-07-26 08:01 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا و مەزڵووم کۆبانی لە پاریس کۆ بوونەوە

مەزڵووم کۆبانی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات لەگەڵ ژان نۆوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا کۆ بووەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا ڕایگەیاند: "دوای گفتوگۆ لەگەڵ وەزیری دەرەوەی سووریا و نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا؛ ئەمڕۆ ژان نۆوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لەگەڵ جەنەڕاڵ مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات - هەسەدە چەند پرسێکیان تاوتوێ کرد".

وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا ئەوەشی خستەڕوو: "ژان نوێل بارۆن، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، داوای دۆزینەوەی چارەسەرێكى ئاشتیانەى كرد بۆ یەكخستنی سووریا و زامن كردنی مافەكانی كورد لەڕێی دیالۆگەوە".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.