خبر 2025-07-24 10:41 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
وتەبێژی هەسەدە:

دەکرێت بە ڕێککەوتنێکی دەستووری ببینە بەشێک لە سوپای سووریا

وتەبێژی هەسەدە ڕەتیدەکاتەوە چەکەکانیان ڕادەستی سوپای سووریا بکەن و دەڵێت: دەکرێت بە رێککەوتنێکی دەستووری ببینە بەشێک لە سوپای سووریا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەبجەر داوود، وتەبێژی ‌هێزەکانی سووریای دیموکرات لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوەکرد: "بەهۆی بەردەوامی گرژییەکانی سووریا و پەرەسەندنی توندوتیژییەکان و هەڕەشەکانی داعش، مەحاڵە هێزەکانمان چەکەکانیان ڕادەست بکەن".

ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو: "هەسەدە دەتوانێ لە ڕێگەی ڕێککەوتنێکی دەستورییەوە پەیوەندی بە سوپای سووریاوە بکات کە دان بە تایبەتمەندی پێکهاتەی کوردیدا بنێت".

وتەبێژی هەسەدە باسی لەوەش کرد، هەسەدە لەگەڵ شەڕدا نییە، بەڵکوو لە هەر شوێنێک ئامادە بێت بەرگری لە گەلەکەی دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.