شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر 2025-07-21 08:36 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ژمارەی کوژراونی شەڕەکەی سوەیدا ۱۰۰۰ کەسی تێپەڕاند

بەپێی دوایین ئامارەکانی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ژمارەی کوژراوان لە هەموو لایەنەکانی شەڕی نێوخۆیی سوەیدای سووریا، گەیشتووەتە ۱۱۲۰ کەس.

کوردپرێس: بەپێی راپۆرتێکی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ لەنێو قوربانییەکاندا، ۱۹۴ لەسێدارەدانی مەیدانی و پاکتاوکردن لەسەر بنەمای تائیفی تۆمارکراون.

ڕامی عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، هۆشداری دەدات لە بەردەوامیی تووندوتیژی و پەلکێشان بەرەو پێشێلکاریی زیاتر کە هاووڵاتییانی مەدەنی دەکەنە ئامانج.

ئاماری قوربانییەکان بەهۆی شەڕ و لەسێدارەدانی مەیدانی و بۆردوومانی ئیسرائیلەوە، گەیشتووەتە ۱۱۲۰ کوژراو، کە بەم شێوەیە دابەش بوون:

• ۵۳۱ کەس لە خەڵکی پارێزگای سوەیدا، کە ۱۰۴ کەسیان هاووڵاتیی سڤیلن، لەنێویاندا ۶ منداڵ و ۱۶ ئافرەت هەن.

• ۳۷۳ ئەندامی وەزارەتی بەرگری و ئاسایشی گشتی، کە ۱۸ کەسیان لە هۆزە بەدەوییەکانن و چەکدارێکی لوبنانیشیان تێدایە.

• ۱۵ ئەندامی وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆ، کە بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیلەوە کوژراون.

• ۳ کەس، لەنێویاندا ئافرەتێک و دوو کەسی نەناسراو، بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکەکانی ئیسرائیل بۆ سەر باڵەخانەی وەزارەتی بەرگری کوژراون.

• یەک ڕۆژنامەڤان لەکاتی پێکدادانەکاندا لە سوەیدا کوژراوە.

• ۱۹۴ کەس، لەنێویاندا ۲۸ ئافرەت، ۸ منداڵ و پیاوێکی بەساڵاچوو، لەلایەن ئەندامانی وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆوە لە مەیداندا گولـلەباران کراون.

• ۳ کەس لە هۆزە بەدەوییەکان، لەنێویاندا ئافرەتێک و منداڵێک، لەسەر دەستی چەکدارە دروزەکان لە مەیداندا گولـلەباران کراون.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە