خبر 2025-05-13 06:01 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان:

پێشوازی ئەکەین لە بریارە مێژوییەکانی کۆنگرەی ۱۲ی PKK

سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لەبارەی خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکە پەیامێکی بڵاو کردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمینداری یەکگرتوو لە پەیامەکەیدا دەڵێت: بە ڕێز و نرخاندنەوە پێشوازی لەبریارە مێژوییەکانی کۆنگرەی ۱۲ی پارتی کرێکارانی کوردستان ئەکەین.
ناوبراو دەشڵێت: ئەمڕۆ ڕۆژێکی مەزنی گەلی کوردستانە کە ئەبێتە سەرەتای قۆناغێکی گرنگ لەمێژوی خەباتی گەلەکەمان.
ناوبراو ڕاشیگەیاند: ئاستی تێگەیشتن لەدۆخەکان و خوێندنەوەی هاوکێشەکان گەیشتوەتە ئەوەی ئاڵای پێکەوە ژیان وبرایەتی و ئاشتی گەلان و چەسپاندنی مافەکان لەناوچەدا هەڵكرێ و کۆتایی بەدەورانی دژواری چەک و دژایەتی نەتەوەیی بهێنرێ.

سەلاحەدین بەهائەدین دەشڵێت: پیرۆزبێ و دەستخۆشی لە هەموو ئەوانەی لەم ئاشتیەدا رۆڵیان بووە، بەهیوای سەرکەوتنی هەنگاوە تەواوکاریەکان و لاپەرەیێکی نوێ لە ماف و ئەرک.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.