خبر 2025-05-03 09:49 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
فەیسەڵ یووسف:

هێشتا لیژنەیێک بۆ گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای دیمەشق پێکنەهاتووە

فەیسەڵ یووسف وتەبێژی ENKS ڕایگەیاند: لە کۆنفرانسی یەکڕیزی و یەکگرتووی کورددا بڕیار درا لیژنەیەک پێکبهێنرێت کە بۆ گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای سووریا سەردانی دیمەشق بکەن بەڵام هێشتا ئەو لیژنەیە پێک نەهاتووە و ئەوان بەمزووانە بە مەبەستی یەکخستنی پێشنیار و تێڕوانینەکانیان کۆ دەبنەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەیسەڵ یووسف وتەبێژی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا (ENKS) لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هاوار ڕایگەیاند: ئەو لیژنەیە کە بڕیار بوو سەردانی دیمەشق بکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای سووریا کۆ ببێتەوە، هێشتا پێکنەهاتووە و ئەوان بۆ ئەم مەبەستە بەمزووانە کۆ دەبنەوە.

ناوبراو وتیشی هێشتا ڕێککەوتێکیان بۆ بەڕێوەبردنی ئەو کۆبوونەوەیە دیاری نەکردووە کە تییادا بڕیار لەسەر پێکهێنانی لیژنەکە دەدرێت، بەڵام ئاشکراشی کرد کە بەمزووانە ئەو کۆبوونەوە بەڕێوە دەچێت.

فەیسەڵ یووسف وتیشی: تێڕوانین و پێشنیار و ڕای جیاواز هەیە بەڵام هێشتا بڕیاری کۆتایی نەدراوە بۆ یەکخستنی دید و بۆچوونەکان.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.