خبر 2025-04-13 08:34 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
مەزڵووم عەبدی:

جەخت لە مانەوەی دەسەڵاتی خۆجێیی کورد لە سووریا دەکەینەوە

فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات رایگەیاند، ئەوان داوای دەسەڵاتێکی خۆجێیی دەکەن و ئەم بابەتە لەگەڵ بەرپرسانی نوێی دیمەشق باس دەکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات بە رۆژنامەی ئەلمۆنیتەری راگەیاندووە: کۆنگرەیەک دەبەسترێت بۆ داڕشتنی هەڵوێستێکی سیاسیی هاوبەش لەنێوان هەموو پارتە کوردییەکان و پێکهێنانی شاندێکی هاوبەش کە نوێنەرایەتیی ناوچەکەیان بکات لە دانوستاندنەکان لەگەڵ دیمەشق.

مەزڵووم عەبدی هەروەها ڕایگەیاند، ڕێککەوتن لەسەر گەڕەکەکانی ئەشرەفییە و شێخ مەقسوود لە حەلەب "زۆر گرنگە، بەڵام ئەو رێککەوتنە کاتییە تاوەکوو لەگەڵ دیمەشق دەگەینە ڕێککەوتنێکی کۆتایی."

سەبارەت بە رێککەوتن لەسەر بەنداوی تشرین، مەزڵووم عەبدی گوتی: "بەشێک لەو رێککەوتنە پەیوەندیدارە بە بەنداوەکە، بەشێکیشی سەربازییە. بەڵام بەپێی رێککەوتنەکە لەگەڵ دیمەشق، بەڕێوەبەرایەتیی بەنداو و ستافەکەی هەر وەکوو خۆی دەمێنێتەوە."

مەزڵووم عەبدی هەروەها دەڵێت: "تورکیا لە لێدوانە فەرمییەکانی خۆیدا سەبارەت بە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە، زمانێکی مامناوەندتر بەکاردەهێنێت و هەسەدە هەستی بەوە کردووە کە قبووڵکردنێک هەیە سەبارەت بە بەشداریکردنی هەسەدە و دامەزراوەکانی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە دەوڵەتی سووریا".

فەرماندەی هەسەدە هەروەها وتی: "داوا دەکەین ناسنامەی هەسەدە لەناو ڕیزەکانی سوپای نیشتمانیی سووریا پارێزراو بێت".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.