خبر 2025-03-18 08:06 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
مەزڵووم کۆبانێ:

بەئامانجگرتنی جووتیارێک و منداڵەکانی تاوانێکە دژی مرۆڤایەتی

فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سووریای دیموكرات ڕایگەیاند: پێویستە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لەسەر تاوانەکانی تورکیا بێتە دەنگ و ئەو دەستدرێژیانە ڕابگرن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەزڵووم كۆبانێ، ئەمشەو لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە پلاتفۆڕمی "X" بڵاویكردەوە: "پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی کەسوکاری قوربانیانی بێتاوان دەکەین، کە لە بۆردوومانێكی تورکیادا تەواوی خێزانێک لە گوندەواری کۆبانی گیانیان لەدەستدا، هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین".

ناوبراو ئاماژەی بەوەش كرد، "بەئامانجگرتنی جووتیارێک و منداڵەکانی تاوانێکە دژی مرۆڤایەتی، پێویستە لەسەر حکوومەتی سووریا بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەستۆ بگرێت بەرامبەر بە کوشتنی هاوڵاتیانی لەلایەن وڵاتانی دیکەوە". 

مەزڵووم كۆبانێ باسی لەوەش كرد، "داوا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و هێزە چالاکەکان دەکەین ئەم تاوانانە ڕابگرن. ئاگربەست لە سەرتاسەری سووریا بۆتە پێویستیەکی ڕەها بۆ سەرکەوتنی قۆناغی ئینتقالی بەرەو سووریایەکی سەقامگیر و ئارام".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.