شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر 2025-03-09 08:52 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بە هاوکاریی هەسەدە و هێزە ئەمریکییەکان سەرکردەیێکی داعش دەستگیر کرا

سێنتکۆم بڵاویکردەوە، بە هاوکاری ئەوان، هەسەدە توانی سەرکردەیێکی داعش لە سنووری پارێزگای دێرەزووری سووریا دەستگیر بکات.

فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا لە ئێکس بڵاویکردەوە: "ڕۆژی ۶ـی ئادار، لە ناوچەی شحێل لە سنووری پارێزگای دێرەزوورە هەسەدە بە هاوکاریی هێزەکانی سێنتکۆم ئۆپەراسیۆنێکی کرد و توانی سەڵاح محەممەد عەبدوڵـڵا، سەرکردەی داعش دەستگیر بکات".

سێنتکۆم دەشڵێت، لەو هەڵمەتەدا هەسەدە دەستی بەسەر قەناسێکی ۱۲.۷ ملم، چەکێکی ئەی کەی ۴۷، ژمارەیێک نارنجۆک و چەند پارچە چەکێکی دیکەدا گرت.

بە گوێرەی ڕاگەیێندراوەکە، هەڵمەتەکەی هەسەدە بەشێکە لە کەمپەینی دژی داعش و دژی گەڕانەوەی گرووپە تیرۆریستییەکانە بۆ ناوچەکە. هەروەها، سێنتکۆم بە دابین کردنی پاڵپشتی تەکنیکی و هەواڵگری هاوکاری هەسەدەی کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە