خبر 2025-02-28 16:03 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
کاردانەوەی ئێران بۆ بانگەوازی ئۆجەلان:

ئەمە هەنگاوێكی گرنگە بەئاڕاستەی نەهێشتنی توندوتیژی

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران پێشوازیی تارانی بۆ بانگەوازەکەی ئۆجەلان ڕاگەیاند.

پێی هەواڵی کوردپرێس، ئیسماعیل بەقایی ڕایگەیاند پێشوازی لە بانگەوازی ڕێبەری پارتی كرێكارانی كوردستان (PKK) دەكەین بۆ چەكدانان، ئەمە هەنگاوێكی گرنگە بەئاڕاستەی نەهێشتنی توندوتیژیی. 

ناوبراو وتیشی كۆماری ئیسلامی ئێران پشتیوانی هەر جۆرە رەوتێک دەكات بۆ ڕاگرتنی تیرۆرو بەهێزكردنی ئاسایش لە توركیای دراوسێ.

بەقایی ئەوەشی ڕاگەیاند: هیوادارین ئەم پەرەسەندنە كاریگەریی ئەرینیی هەبێت لەسەر ئاستی ناوچەكە بەگشتیی.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.