خبر 2025-02-28 18:10 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
بۆ یەکەمین جار؛

خانمه ئەندازیارێک بوو به سەرۆکی ڕێکخراوەی ئەندازیاری بیناسازی پارێزگای کوردستان

ئەندازیار بەهار ڕاستین وەکوو سەرۆکی ڕێکخراوەی ئەندازیاریی بیناسازی پارێزگای کوردستان هەڵبژێردرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، خولی دەهەمی  ئەم ڕێکخراوەیە بە هەڵبژاردنی ١١ ئەندامی ناوەندی کۆتایی هات و هەروەها بۆ  دەستەی سەرۆکایەتی ئەندازیاران ئەفشن نامی سەنەندەجی وەکوو جێگری یەکەم، کورش تەیموری جێگری دووهەم و عەلی خوشگەوار دەبیری ڕێکخراوە دەسنیشان کران.

ڕێکخراوەی ئەندازیاریی بیناسازی پارێزگای کوردستان نزیک بە دە هەزار ئەندامی ئەندازیاری لە پارێزگای کوردستان لە حەوت بەشی شارستانی، تەلارسازی، کارەبا، ڕووپێوی، میکانیک، شارسازی و هاتوچۆ هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.