خبر 2025-01-22 09:14 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
لە پەیامێکدا بە زمانی کوردی؛

وەزیری دەروەی سووریا: نادادپەروەریی زۆر بەرامبەر بە کورد کراوە

وەزیری دەرەوەی ئیدارەی کاتیی سووریا لە پەیامێکدا بە زمانی کوردی ڕایگەیاند، کورد لەلایەن ڕژێمی بەشار ئەسەدەوە نادادپەروەری زۆریان بەرامبەر کراوە.

ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی ئیدارەی کاتیی سووریا لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە پلاتفۆڕمی "X" بە زمانی کوردی پۆستێکی بڵاو کردوەتەوە و دەڵێت، "کورد لە سووریا جوانی و ڕووناکی لە ڕەنگاوڕەنگیی گەلی سووریا زیاد دەکەن. کورد لەلایەن ڕژێمی ئەسەدەوە نادادپەروەری زۆریان بەرامبەر کراوە".

وەزیری دەرەوەی ئیدارەی کاتی سووریا دەشڵێت، "بەیەکەوە وڵاتێک بونیاد دەنێین کە هەمووان تێیدا هەست بە یەکسانی و دادپەروەری بکەن".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.