خبر 2025-01-13 07:01 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا:

پێویستە کورد لە قۆناغی نوێی سیاسی سووریا ڕۆڵ بگێڕێت

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، ئەوەی ئێستا پێویستە ڕاگرتنی جەنگە لە باکووری سووریا و پێدانی ڕۆڵە بە کورد لە قۆناغی نوێی سیاسی ئەو وڵاتەدا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە ڕیازی پایتەختی سعوودیە، کۆنگرەی تایبەت بە پشتیوانی کردنی گەلی سووریا بە بەشداری ژمارەیەک وڵاتی جیهانی و ناوچەکە بەڕێوەچوو.

بە گوێرەی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا لە پەراوێزی کۆنگرەکەدا ئەنالینا بیربۆک لەگەڵ هاکان فیدان، هاوتا تورکییەکەی کۆ بۆتەوە.

وەزارەتەکە ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بە هاکان فیدانی ڕاگەیاندووە: "سووریای نوێ نابێت ببێتە سەرچاوەی هەڕەشە بۆ دراوسێکانی".

وتوشیەتی: "ئەوەی ئێستا پێویستمان پێیەتی ڕاگرتنی جەنگە لە باکووری سووریا و پێدانی ڕۆڵە بە کورد لە پڕۆسەی گواستنەوەی سیاسی سەرتاسەری لە سووریا".

ئەوەش لەکاتێکدایە هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی هەوڵە سیاسیەکان بۆ داهاتووی سووریا، هێرشی چەکدارەکانی سەر بە تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی دەورووبەری کۆبانێ و بەنداوی تشرین بە چڕی بەردەوامە و هێزەکانی هەسەدە لە ژێر بۆردوومانی سەختی ئاسمانی تورکیادا بەرگری لە بەنداوەکە دەکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.