مەسعوود بارزانی:
تیڕوانینی ئەحمەد شەرع بۆ کورد و داهاتووی سووریا جێگەی خۆشحاڵییە
سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پهیامێكی له بارهی لێدوانێكی ئەحمەد شەرع (ئەبوو محەممەد جۆلانی)، فەرماندەی دەستەی تەحریری شام سەبارەت بە گەلی کورد لە سووریا بڵاو كردهوه.
کوردپرێس: دهقی پهیامەکەی مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکرات بەمشێوەیە
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
لێدوانێکی بەڕێز (احمد الشرع)ـم لەبارەی گەلی کورد لە سوریا بینی کە گەلی کوردی وەک بەشێک لە نیشتیمان و هاوبەش لە سووریای داهاتوو وەسف کردبوو.
ئەم تیڕوانینە بۆ کورد و داهاتووی سووریا جێگەی خۆشحاڵییە و پێشوازیی لێ دەکەین و هیوادارین ئەمە دەستپێکێک بێت بۆ ڕاستکردنەوەی ڕێڕەوی مێژوو و ڕاستکردنەوەی ئەو مامەڵە هەڵە و نادروستەی لەبەرانبەر گەلی کورد لە سووریا ئەنجام دەدرا.
ئەم جۆرە تیڕوانینە ڕێخۆشکەرە بۆ بنیاتنانی سووریایەکی بەهێز و پێویستە کورد و عەرەب و سەرجەم پێکهاتەکانی تری سووریا
سوود لەم دەرفەتە وەربگرن بۆ ئەوەی پێکەوە لە دامەزراندنی سووریایەکی سەقامگیر و ئازاد و دیموکرات بەشدار بن.
مسعوود بارزانی
15ی کانوونی یەکەمی
#کوردپرێس
#کورد
#کوردستان
#مەسعوود بارزانی
#سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان
#تەحریری شام
#تەحریر شام
#ئەحمەد شەرع
#محەمەد جۆلانی
#سەرۆکی تەحریر شام
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران