پێکدادانی قورس لە بەنداوی تشرینی کۆبانێ؛ دەیان میلیشیا کوژران
لە شەوی ڕابردووەوە تاوەکوو ئێستا چەند جارێک گرووپە چەکدارەکانی سوپای نیشتمانی سووریا هێرشیان کردووەتە سەر بەنداوی تشرین لە نێوان مەنبج و کۆبانێ و شەڕی سەخت لە نێوانیاندا هەیە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەگوێرەی میدیا خۆجێییەکانی کوردستانی سووریا لە شەوی ڕابردووەوە گرووپە چەکدارەکان چەند جارێک هێرشیان کردووە و شەڕڤانانی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) وەڵامیان داونەتەوە.
هەر بەگوێرەی میدیا خۆجێیەکان، "ڕووبەڕووبوونەوەی سەخت تاوەکوو ئێستا لە سنووری بەنداوەکە درێژەی هەیە و شەڕڤانانی هەسەدە ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی سەربازیی چەکدارەکانیان تێکشکاندووە".
میدیای بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر ڕایگەیاندووە، لە ڕووبەڕووبوونەوەکاندا "ژمارەیەک چەکدار"ی گرووپە چەکدارەکان کوژراون و پێکدادان بەردەوامە.
بەنداوی تشرین لەنێوان مەنبج و کۆبانێدایە و لەژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سووریای دیموکرات دایە.

بۆچوونی بەکارهێنەران