خبر 2024-11-18 11:41 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
لەلایان گۆڤاری پراسپێکتی بەریتانییەوە:

کۆچەر بیرکار، وەک بیرمەندی ساڵ هەڵبژێردرا

پرۆفسۆر کۆچەر بیرکار، مامۆستای زانکۆی کامبریدج (Cambridge) لەلایان گۆڤاری پراسپێکتی وڵاتی بەریتانیاوە وەک بیرمەندی ساڵ هەڵبژێردرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گۆڤاری پراسپێکت (Prospect) هەموو ساڵێک لەسەر بنەمای لێکۆڵینەوە زانستییەکان ۵۰ بیرمەند لە ئاستی جیهانیدا هەڵدەبژێرێت، ئەم گۆڤارە لەبارەی هەڵبژاردنی پرۆفسۆر بیرکارەوە دەنووسێت: لەنێوان ئەو ۵۰ بیرمەندەی کە گۆڤارەکەیان هەڵیبژرادووە دەیان هەزار کەس دەنگیان بە کۆچەر بیرکار داوە تا وەکوو بیرمەندی یەکەمی ساڵ هەڵبژێردرا.

کۆچەر بیرکار (فەرەیدوون درەخشانی) خەڵکی گوندی "نێ"ی سەر بەشاری مەریوانە. مامۆستای زانکۆی "کمبریج"ی بەریتانیایە ناوبراو لە ساڵی ٢٠١٨یش خەڵاتی فیلدزی وەرگرت کە لە جیهانی زانست بەو خەڵاتە دەڵێن خەڵاتی نۆبێلی بیرکاری.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.