خبر 2024-10-17 08:53 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لەبارەی ئاوارەکانی لوبنانەوە داوایەک لە نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات

بەڕێوبەرایەتی خۆسەر داوا لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەکات هاوكاری ئەو کەسانە بکەن کە لە شەڕی لوبنان هەڵاتوون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، یاسر سلێمان، جێگری هاوسەرۆكی ئەنجومەنی دیموکراتی گەلان، داوای لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و نەتەوە یەکگرتووەکان کرد "دەستی هاوکاری درێژ بکەن بۆ هاوکاریکردن و پاڵپشتی ئاوارەکانی لوبنان".

ژمارەی ئەو کەسانەی لە لوبنانەوە پەنایان بۆ ناوچەکانی بەڕێوبەرایەتی خۆسەر لە كوردستانی سووریا بردووە، گەیشتووەتە 19613 کەس و لە نێویاندا هاوڵاتی لوبنانیش هەن.

یاسر سلێمان لەمبارەوە بۆ نۆرس پرێس ئاماژەی بەوەکرد، "ڕۆژئاوای كوردستان كاریگەریی شەڕی ناوچەکەی لەسەرە، بەتایبەتی کە ژمارەیەکی زۆر لە پەنابەرانی سووری لە لوبنانەوە دەكەڕێنەوە رۆژئاوای كوردستان".

ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەشكرد، كە گەمارۆ بەسەر ئەو ناوچەیەدا سەپێنراوە، و تواناکان سنووردارن تەنانەت لە رێگای رێكخراوە ناحكومییەكانیش ناتوانن هاوكاری پێویستی ئاوارەكان بكەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.