خبر 2024-09-15 11:40 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
لە ساڵیادی هێرشەکەی سەر کۆبانێ:

بەڕێوبەرایەتی خۆسەر: تورکیا داعشی ئاڕاستەی کۆبانێ كرد

بەڕێوبەرایەتی خۆسەر بە بۆنەی دەیەمین ساڵیادی هێرشی داعش بۆ سەر شاری كۆبانێی بەیاننامەیەكی دەركرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەڕێوبەرایەتی خۆسەر لە کانتۆنی فورات، کە کۆبانێ و گرێ سپی لەخۆ دەگرێت لە ساڵیادی هێرشەکەی سەر کۆبانێ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، تورکیا دە ساڵ لەمەوبەر داعشی ئاڕاستەی ئەو شارە كوردیانە کرد.

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەنقەرە لە سەرەتاوە "پاڵپشتی لە گرووپە توندڕەوەکانی وەک بەرەی نوسرە و داعش دەكات".

بەڕێوبەرایەتی خۆسەر داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ئەو وڵاتانە کرد کە گەرەنتی ڕێککەوتننامەکانی ئاگربەست لە باکووری سووریا دەکەن، کۆتایی بە پێشێلکارییەکانی تورکیا بهێنن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.